سەردێڕ:

رونکردنەوەى پزیشکى دادوەرى لەبارەى ئەو هاوڵاتییەى کەلار کە ئۆتۆمبێلێک کردى بەژێرەوە

PM:04:20:01/10/2021

6620 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکى دادوەرى کەلار زانیارى نوێى لەبارەى ئەو هاوڵاتییەى کەلار بڵاوکردەوە کە ئۆتۆمبێلێک کردى بەژێرەوە و ئاماژەى بەوە کرد "تائێستا تەرمەکەى لەبەفرگرى بەشى پزیشکى دادوەرییە".


ئەمڕۆ هەینى، عامر محەمەد لە پزیشکى دادوەرى کەلار بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند "ئەگەرى زۆرە ئەو کەسەى کە بە رووداوى هاتووچۆ گیانى لەدەستدا بەخشراو و بارى دەروونى ناجێگیر بێت".

وتیشى "تەرمى ئەو هاوڵاتییە تا ئیستا تەرمەکەى لەپزیشکى دادوەرى کەلارە".

پێشتر عەلی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ هەینی لەسەر رێگای کەلار - گردەگۆزینە ئۆتۆمبیلێک لە جۆری جێب هاوڵاتییەک دەکات بە ژێرەوە و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە لە کەلار گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسە لە رەگەزی نێرە، بەڵام لەبەر ئەوەی هیچ ناسنامەیەکی پێ نییە تائێستا کەسوکاری نادیارە و تەرمەکەی لەپزیشکی دادوەری قەزای کەلارە.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان باسی لەوەشکردووە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی ٢٤ی هاتوچۆ بەندکراوە.

 

بڕیار محەمەد، گەرمیان













گەلەری