سەردێڕ:

تاڵیبان: بۆ روبەڕوبوونەوەی داعش هێزێکی تایبەتمان دروستکردووە

PM:01:53:01/10/2021

12140 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، هێزێکی تایبەتیان دروستکردووە بۆ روبەڕوبوونەوەی داعش لە ئەفغانستان، هاوکات، داواشی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد رێگریی بکەن لە روودانی کارەساتی مرۆیی لە ئەفغانستان.


زەبیحوڵا موجاهید وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان راشیگەیاند، تاڵیبان ڕێز لە مافەکانی ژنان دەگرێت، بەڵام بڕیارەکانی سەبارەت بە قەدەغەکردنی ژنان لە خوێندن بەردەوام دەبن تاوەکو دۆخەکە جێگیر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان وەک بزوتنەوەی تاڵیبان ئامادەن هەماهەنگی بکەن لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ روبەڕوبوونەوەی داعش.

لە ٢٦ی مانگی ٨ی ئەمساڵدا، لە کاتێکدا ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە کۆنتڕۆڵکرابوو و هێزەکانی ئەمریکا سەرقاڵی کشانەوە بوون، لە نزیک فڕۆکەخانەی حامید کارزای لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان چەند تەقیینەوەیەک روویاندا، کە بەهۆیەوە زیاتر لە ٦٠ کەس کوژران، کە زیاتر لە ١٠ کەسیان سەربازی ئەمریکی بوون و نزیکەی ١٠٠ کەسیش برینداربوون، هەر دوای تەقیینەوەکانیش داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکان راگەیاند.













گەلەری