PM:12:44:01/10/2021
29772 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لەسەر رێگای کەلار - گردەگۆزینە ئۆتۆمبیلێک هاوڵاتییەکی کردووە بە ژێرەوە و دواتر گیانی لەدەستداوە، دەشڵێت، ئەو کەسە بەهۆی ئەوەی ناسنامەی پێنەبووە تا ئێستا کەسوکارەکەی نادیارە.
عەلی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ هەینی لەسەر رێگای کەلار - گردەگۆزینە ئۆتۆمبیلێک لە جۆری جێب هاوڵاتییەک دەکات بە ژێرەوە و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە لە کەلار گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسە لە رەگەزی نێرە، بەڵام لەبەر
ئەوەی هیچ ناسنامەیەکی پێ نییە تائێستا کەسوکاری نادیارە و تەرمەکەی لەپزیشکی دادوەری
قەزای کەلارە.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان باسی لەوەشکردووە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش
بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی ٢٤ی هاتوچۆ بەندکراوە.