سەردێڕ:

کۆریای باکوور موشەکێکی نوێی تاقیکردەوە

AM:09:08:01/10/2021

2076 جار خوێندراوەتەوە

دەزگای هەواڵگری کۆریای باکور بڵاویکردەوە، وڵاتەکەی موشەکی نوێی دژە فڕۆکەی تاقیکردووەتەوە.


ئەمڕۆ هەینی، هەواڵگری هەواڵی تاقیکردنەوەی موشەکێکی نوێی بڵاوکردەوە و مەبەست لەو کارەی پشتڕاستکردنەوەی چالاکی و کارامەیی موشەکەکە بووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، تایبەتمەندی موشەکە نوێیەکە دژی فڕۆکەکان و خێرایی وەڵامدانەوەی و وردیی لە سیستمی کۆنتڕۆڵکردنی و زیادبوونی دووری بۆ خستنەخوارەوەی ئامانجەکانی، پشتڕاستکراونەتەوە.

ئەمەش بە دووەمین تاقیکردنەوەی موشەکی کۆریای باکوور دادەنرێت لەم هەفتەیەدا دوای ئەوەی سێشەممەی رابردوو موشەکێکی تاقیکردەوە کە خێراییەکی دەگاتە خێرایی دەنگ.

ناوەڕاستی مانگی رابردوو، ئاژانسی ھەواڵی کۆریای باشور رایگەیاند، کۆریای باکور بە شێوەیەکی دیارینەکراو چەکێکی نوێی بەرە و رۆژھەڵات تاقیکردووەتەوە کە ئەگەری ھەیە موشەکی جۆری کروس بێت.

چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە، کۆریای باشور تاقیکردنەوەیەکی سەرکەوتوانەی موشەکێکی بالیستی لەرێگەی ژێر دەریاییەوە راگەیاند و سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە لەو باوەڕەدایە، بەو کارەیان دەبنە حەوتەمین وڵاتی جیهان کە تەکنەلۆجیای پێشکەوتووی لەوجۆرەی هەبێت.













گەلەری