سەردێڕ:

تاڵیبان لەپێکردنی پێڵاوی پاژنەبەرز و بەکارهێنانی بۆنی بۆ ژنان قەدەغە کرد

PM:08:16:30/09/2021

13488 جار خوێندراوەتەوە

لە نوێترین بڕیاریدا بزوتنەوەی تاڵیبان لەپێکردنی پێڵاوی پاژنەبەرز و بەکارهێنانی بۆن و لەبەرکردنی جلی سەرنجڕاکێشی بۆ ئافرەتان قەدەغە کرد.


زەبیحوڵا موجاهید وتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان لە تویتەر بڵاویکردەوە، کە ئەو بڕیارانە بۆ پاراستنی کوڕان و کچانە لە تاوان و خراپەکاریی.

رێکخراوەکانی مافی مرۆڤیش ئەو هەنگاوەی تاڵیبان بە پێشێلکردنی ڕاستەوخۆی ئازادییەکانی ژنان دەزانن.

پێشتریش، ژنانی ئەفغانستان دژ بە چەند بڕیارێکی هاوشێوەی تاڵیبان خۆپیشاندانیان ئەنجامدابوو.

رۆژی ١٥ی ئابی ئەمساڵ بزوتنەوەی تاڵیبان دوای ٢٠ ساڵ، گەڕایەوە سەر دەسەڵات لە ئەفغانستان و لە ئێستاشدا حوکمی تەواوی وڵاتەکە دەکەن.













گەلەری