وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، ٧٧ کۆچبەری عێراقی بە خواستی خۆیان لە تورکیاوە گەڕاونەتەوە.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق راگەینراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بە
هەماهەنگی لەگەڵ باڵوێزخانەی عێراق لە ئەنقەرە و وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، ئەو هاوڵاتیانەی
عێراق گەڕاونەتەوە بۆ پارێزگاکانی نەینەوا و باکوری وڵات.
ئاماژەی بەوەشکردوە، پاش تەواوکردنی رێکارەکانی گەڕانەوەیان، ئەو هاوڵاتیانە
لەڕێگای دەروازەی سنوری ئیبراهیم خەلیلەوە گەڕاونەتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، وەزارەتەکەیان هەوڵدەدات هانی هاوڵاتیانی عێراقی بدات بۆ
ئەوەی بە خواستی خۆیان لە وڵاتانی دراوسێوە بگەڕێنەوە و ئاسانکارییەکیان بۆ دەکات.
ئەمەش لەکاتێکدایە بەهۆی دۆخی نالەباری ناوخۆیی و جەنگی داعشەوە، بەشێک لە هاوڵاتیانی
عێراق کۆچیان کردووە بۆ بەشێک لە وڵاتانی دراوسێی عێراق.