سەردێڕ:

سزای زیندانیکردن لە ماڵەکەی خۆیدا بۆ سەرۆککۆماری پێشووی ئەم وڵاتە دەرکرا

PM:05:10:30/09/2021

5680 جار خوێندراوەتەوە

دادگای پاریس سزای زیندانیکردنی یەک ساڵی "لە ماڵەکەی خۆیدا" بەسەر سەرۆککۆماری پێشووی فەڕەنسا، نيكۆلا ساركۆزیدا سەپاند.


لەو دۆسیەیەی کە لە ٢٠ی ئایاری رابردووەوە لە دادگای پاریس بەڕێوەدەچێت، دادگا بەتۆمەتی پارەدارکردنی نایاسایی ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی فەڕەنسا لە ٢٠١٢ کە تیایدا شکستی ھێنا، سزای ساڵێک زیندانیکردن لە ماڵەکەی خۆیدا و بەستنی کەلەپچەی ئەلیکترۆنی بۆ نیکۆلا سارکۆزی دەرکرد.

لەو دانیشتنەی کە نیکۆلا سارکۆزی ئامادەی نەبوو، دادگا بڕیاری ئەوەی دا کە سنوری یاسایی خەرجی ھەڵمەتەکانی ھەڵبژاردنەکان ١٦ ملیۆن و ٢٤٧ ھەزار و ٥٠٩ یورۆیە و سارکۆزی لە میانی ھەڵمەتەکانی ھەڵبژاردندا سنوری یاسایی تێپەراندووە.

بڕیارەکە، ئەوەشی خستووەتەڕوو کە سارکۆزی ئەم سنورەی لە ھەژدەم کۆبوونەوەی جەماوەریدا کە لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٢ ئەنجامیدا تێپەراندووە، هەروەها ١٣ کەس کە لە ھەمان دۆسیەدا لەگەڵ سارکۆزی دادگایی دەکران بە تاوانبار ھەژمارکران.

نيكۆلا ساركۆزى كە لە ماوەى ٢٠٠٧-٢٠١٢ سەرکۆماری فەڕەنسا بوو، بەڵام لەو شایەتیدانەی كە مانگى حوزەيرانی رابردوو پێشكەشى دادگاى كردبوو تۆمەتەكانى رەتكردبووەوە.

سفر نیکولا سارکوزی رئیس جمهور سابق فرانسه به چهار کشور ممنوع شد







گەلەری