مۆبایلی ئایفۆن یەکێکە لە ئامێرە پارێزراوەکانی کۆمپانیای ئەپڵ، بەڵام هەندێک هەڵە کە بەکارهێنەرانی ئەو ئامێرانە دەیکەن زیان بە مۆبایلەکانیان دەگەیەنێت و دەبێتەهۆی سوتانی.
ماڵپەڕی زە سەنی بەریتانی کۆمەڵێک هەڵەی خستووەتە ڕوو کە بەکارهێنەرانی ئایفۆن بەرامبەر مۆبایلە گرانبەهاکانیان دەیکەن و هۆکار دەبن بۆ سوتانی، ئەوانیش:
یەکەم: دوربکەونەوە لە بەکارهێنانی شەحنی سێ دەمی یان شەحنی مۆبایلی تر کە زیان بە پاتری مۆبایلەکە دەگەیەنێت و لە تەمەنی کورت دەکاتەوە، ئایفۆن شەحن و وایەر و کێبڵی تایبەت بەخۆی هەیە و بەکاریبهێنە.
دووەم: کێبڵ یاخود وایەری کۆن و خراپ بەکارمەهێنە، یان ئەو شوێنەی مۆبایلەکەی لێ بارگاوی دەکەیتەوە دڵنیابە کە شێی نییە و نابێتە هۆی شۆرتی کارەبا.
سێیەم: هەرگیز خۆت پاتری مۆبایلەکەت دەرمەهێنە و خۆت دەستکاری مەکە، چونکە پلەی گەرمی مۆبایلەکە بەرز دەکاتەوە و دەسوتێت.
چوارەم: هەرگیز لە تەنیشت مۆبایلە ئایفۆنەکەتەوە مەخەوە بەتایبەت کاتێک بارگاوی دەکەیتەوە، ئەگەری دروستبوونی تەزووی کارەبا و گڕگرتنی دەبێت.
ئ.ل