وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٠ لەسەرتاسەری عێراقدا، بەهەرێمیشەوە، زیاتر لە حەوت ملیۆن ئۆتۆمبێل هاوردەکراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای ئاماری سەربە وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە راپۆرتێکیدا ئاشکرای کرد، تا کۆتایی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ حەوت ملیۆن و ٢٦ هەزار و ١٠٦ ئۆتۆمبێل هاوردەی عێراق کراوە بەهەرێمی کوردستانیشەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، بەراورد بە ساڵی ٢٠١٩ ژمارەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بەرزبووەتەوە،
چونکە لەو ساڵەدا شەش ملیۆن و ٨٨٨ هەزار و ٢٠١ ئۆتۆمبێل هاوردەکراوە و بەمەش ٢٪
هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بەرزبوەتەوە.
بەگوێرەی راپۆرتەکە، لە ساڵی ٢٠٢٠دا تێکڕا ١٧٥ هەزار ئۆتۆمبێل بۆ هەزار
هاوڵاتی تۆمار کراوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، رێژەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی تابلۆی ژمارەی هەمیشەیییان
بەستووە ٥٩.٧٪ بووە بەهەرێمی کوردستانیشەوە، بەڵام ئەو ئۆتۆمبێلانەی تابلۆی کاتییان
بەستووە گەیشتووەتە ٥٪.
لەبارەی رێژەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی تابلۆی ژمارەی نوێیان بەستووە راپۆرتەکە
ئاشکرای کردووە، ٢٥.٣٪ بووە لە ساڵی ٢٠٢٠، لەکاتێکدا لە هەرێم ئۆتۆمبێل نییە ژمارەی
کاتی یان نوێی بەستبێت.
کـ ، ئـ