سەردێڕ:

نرخی دوو دراو لە کردنەوەى بازاڕ دابەزین

AM:10:01:30/09/2021

15096 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ھەرێمی کوردستان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ ھەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بە جێگیری ماوەتەوە.


هاوکات نرخی هەریەکە لە لیرەی تورکی و تمەنی ئێرانیش بەشێوەیەکی بەرچاو بەرامبەر بە دۆلار دابەزین.

ساڵی رابردوو حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٢ ھەزار و ٥٠٠ دینارە.

١٠٠پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.

١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ ھەزار دینارە.

نرخی لیرە و تمەن:

١٠٠دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٤٥ هەزار تمەنە.

١٠٠ دۆلار بە ٨٥٠ لیرەیە.













گەلەری