سەردێڕ:

دوو رێکار لەبەرامبەر بەرزبوونەوەی نرخی هێلکە دەگیرێتەبەر

PM:11:14:29/09/2021

7084 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری کشتوکاڵی عێراق دوو رێکاری تایبەتی بە جێگرکردنی نرخی هێلکە لە بازاڕدا دەرکرد و لەو بارەیەوە باس لە هەرێم دەکات.


لە راگەیەندراوەکەیدا، محەمەد کەریم وەزیری کشتوکاڵی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، بەمەبەستی سەقامگیرکردنی نرخی هێلکە لە بازاڕدا، دوو رێکار دەگرنەبەر ئەوانیش، "کۆمپانیای گشتی کشتوکاڵی خێرابکات لە پرۆسەی بەرهەمهێنانی هێلکەی ناوخۆیی لە هەرێم".

لەبارەی رێکاری یەکەمیشەوە، راگەیەندراوەکەی وەزیری کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەکردووە، هەماهەنگی کردن لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی ڤێرتەرنەری لەپێناو دڵنیابوونەوە لە ئاستی پێویستی ناوخۆ لە بەرهەمی هێلکە.

وەزیری کشتوکاڵی عێراق لە راگەیەندراوەکەیدا ئەوەشی خستوەتەڕوو، رێکاری دووەم بریتییە لە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی هێلکە بەرێگای نایاسایی و رێگەپێنەدراو.

رۆژی ٢١ی ئەم مانگەش، حەمید نایف وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، "بە رەچاوکردنى بەرزبوونەوەی نرخی هێلکە لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا و بەئامانجی جێگیرکردنی نرخەکەى کە بەجۆرێك بێت بۆ هاوڵاتییان گونجاوبێت، وەزارەت مژدە بە هاوڵاتییان دەدات لەرێگەی یەکێك لە کۆمپانیاکانەوە هێلکە هاوردە دەکات".













گەلەری