PM:09:43:29/09/2021
13888 جار خوێندراوەتەوە
پیاوێکی ئەمریکی لە ویلایەتی فلۆریدا بە جووتێک نەعل و گۆرەوییەوە و تیمساحێکی کردە تەنەکەی خۆڵەوە، گرتە ڤیدیۆکەشی بە زوویی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی تەنی.
وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت پیاوەکە لە نزیک ماڵێکدا تەنەکەیەکی خۆڵی لەبەردەم تیمساحەکە داناوە و هەوڵ دەدات وردە وردە بیکاتە ناو تەنەکەکەوە، دوای چەند جارێک هەوڵدان دەیخاتە ناوی، بەڵام دیار نیە کە دواتر چی لە تیمساحەکە دەکات.
ئازایەتی و بوێری پیاوەکە وایکرد گرتە ڤیدیۆکەی بە زوویی لە ئینتەرنێتدا
بڵاوبێتەوە و هەمووان ستایشی بکەن و بە پاڵەوان وەسفی بکەن.