سەردێڕ:

عێراق ئەنجامى گفتوگۆکانى لەگەڵ ئێران و تورکیا لەبارەى ئاو ئاشکرا کرد

PM:08:15:29/09/2021

5712 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕایگەیاند، شاندی حکومەت لەسەر پرسی ئاو و پشکی عێراق، لەگەڵ ئێران و تورکیا لە گفتوگۆدایە.


عەلی سامر وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە، لە سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بۆ ئێران چەند پرسێک تاوتوێ کراون، لەوانە پرسی وزە و ئاو و دابینکردنی پشکی عێراق.

ئاماژەی بەوەش کرد، شاندی عێراق لەگەڵ هەریەکە لە وڵاتانی ئێران و تورکیا هەوڵی گفتوگۆ دەدەن بۆ دابینکردنی پشک و مافەکانی عێراق لە ئاوی سەر زەوی.

ئەمەش لەکاتێکدایە، زیاتر لە لەسەدا ٩٠ی سەرچاوەی ئاوی سەر زەوی عێراق لە دەرەوەی ئەو وڵاتەدایە و ساڵانەش کێشەى کەمئاوى بەتایبەت لە وەرزى هاویندا روودەدات.













گەلەری