لە نوێترین توێژینەوەدا دەرکەوتووە، یەکەم باڵندە کە لەلایەن مرۆڤەوە هەزاران ساڵ پێش ئێستا "ماڵی" کراوە، باڵندەیەکە بەناوى "شەبنم" یان "کاسووری".
باڵندەکە توانای فڕینی نییە و بە دووەم خاوەن زۆرترین کێش دادەنرێت لە دوای "وشترمرخ"ەوە و کێشی ٦٠ کیلۆگرامە، نیشتیمانی سەرهەڵدان و گەشەسەندنیشی ئوستورالیا و غینای نوێیە.
قاچەکانی باڵندەکە، لە سێ پەنجە پێکهاتووە و نینۆکەکانیشی هاوشێوەی
"خەنجەر"ن، پەنجەی ناوەڕاستیشی لەهەموویان درێژترە و درێژییەکەی دەگاتە
١٠ سانتیم.
هەر لەسەر باڵندەکە، ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی
توێژینەوەکە ئەوەی خستوەتەڕوو، باڵندەکە بە پەنجە درێژ و نینۆکە تیژ و بڕەرەکانی و سروشتە هێرشکردن و پەلاماردانەکەی دەناسرێتەوە،
١٨ بۆ شەش هەزار ساڵ پێش زاینیش، مرۆڤ هەوڵی ماڵیکردنیداوە.
توێژینەوەکە لەسەر زیاتر لە هەزار ئێسک و پروسکی باڵندەی جۆری شەبنم
ئەنجامدراوە، کە لە دورگەی غینای نوێ لە باکووری ئوستورالیا دۆزراونەتەوە.