سەردێڕ:

سیستانى بەیاننامەیەک دەربارەى هەڵبژاردنەکان بڵاودەکاتەوە

PM:05:15:29/09/2021

4704 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەى عەلى سیستانى مەرجەعى باڵاى شیعەکان بەیاننامەیەک دەربارەى بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانى داهاتووى عێراق بڵاودەکاتەوە و تیایدا هاتووە "هەڵبژاردن باشترین رێگەیە بۆ پەڕینەوەى وڵات بۆ داهاتوویەکى باشتر".


عەلى سیستانى، مەرجەعى باڵاى شیعەکان لە راگەیەندراوەکەیدا دەشڵێت "هەر بە هەڵبژاردنیش وڵات لە فەوزا و داخرانى سیاسى رزگار دەبێت".

ئاماژەى بەوەش کردوە کە دەبێت کاندیدەکان وانە وەربگرن لە ئەزموونەکانى رابردوو و لە بەهاى دەنگەکانیان تێبگەن و لە رۆڵیان لە داهاتووى وڵاتدا.

داواشى لە کاندیدەکان کردووە کە ئەم هەلە لەدەست نەدەن بۆ ئەنجامدانى گۆڕانکارى راستەقینە لە ئیدارەدانى وڵات.

رۆژى ١٠ى تشرینى یەکەمى ٢٠٢١ هەڵبژاردنى پێشوەخت لە عێراق ئەنجام دەدرێت و لەناوخۆ و دەرەوە پشتیوانییەکى زۆر بۆ ئەنجامدانى لەئارادایە.













گەلەری