سەردێڕ:

شەمەندەفەری کۆنگرێس؛ ئامێری گواستنەوەی سەرۆکەکانی ئەمریکا بە نھێنی

PM:01:51:29/09/2021

5544 جار خوێندراوەتەوە

یەکێک لە بابەتە نھێنییەکانی ئەمریکا، ئەو شەمەندەفەرەیە کە لە مانگی ئاداری ١٩٠٩ەوە بۆ یەکەمجار خرایەکار بە ئامانجی گواستنەوەی ئەندامانی کۆنگرێس و کاندید و سەرۆکەکانی ئەمریکا بە نھێنی بەمەبەستی پاراستنیان لە گەرمای زۆر و شێی وەرزی ھاوین.


لە سەرەتادا شەمەندەفەرەکە برتیبوو لە چەند فارگۆنێکی کارەبایی و سێ ساڵ دواتر گۆڕدرا بۆ ھێڵی ئاسنی، دواتر پاش تێپەڕبوونی ٣١ ساڵ و لەساڵی ١٩٦٠ چوار شەمەندەفەری نوێی کارەبایی بچوک بە تێچوونی ٧٥ ھەزار دۆلار خرانە سەر ھێڵە ئاسنینەکان و بەناوی "شەمەندەفەری خێرای دیموکراتی" ناسرا.
دوای پێنج ساڵی دیکە، لە تەنیشت ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ھێڵێکی دیکەی شەمەندەر بەگەڕخرا، لە ساڵی ١٩٩٣ ھێڵێکی شەمەندەفەر بە تێچوونی ١٨ ملیۆن دۆلار کرایەوە کە بێ شۆفێر کاریدەکرد. 
ئامانج لەشەمەندەفەرەکە چییە؟
بەگوێرەی ئاژانسی ھەواڵی فرانس پرێس، تۆڕی کاپیتۆڵ بۆ ھێڵی ئاسنین چەندین ساڵە لە ژێرزەوییەوە وەک باشترین ھۆی گواستنەوەی سیاسییەکانی ئەمریکا، کە کاریگەرییان لەسەر سیاسەتی جیھانی ھەیە بەکاردەھێنرێت. 
تۆڕەکە بۆ ماوەی زیاتر لە سەدەیەکە لە تونێلەکانی کۆنگرێسەوە لە واشنتن، سەرۆک و ئەندامانی پەرلەمان و دادوەرەکانی دادگای باڵا و تەنانەت ئەستێرەکانی ھۆلیودیش دەگوازێتەوە. 
ھێڵی شەمەندەفەرەکە درێژییەکەی نزیکەی کیلۆمەترێک دەبێت و لە ماوەی ٩٠ چرکەدا و لە ژێر روناکی نیۆنەوە دەگاتە شوێنی مەبەستی خۆی. 
ھاوکات، شەمەندەفەری کۆنگرێس، ھەریەک لە رۆناڵد ریگن سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا و باراک ئۆباما و جۆن مەکینی گواستووەتەوە کاتێک ئەندامی ئەنجومەنی پیران بوون و سەرقاڵی بەڕێوەچوونی ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردن بوون. 
دیارترین ئەو روداوانەی تیایدا روویانداوە
لە ساڵی ١٩٥٠ کاتێک مارگرێت چیس سمیت سیناتۆری کۆمارییەکان بە نیازبوو لە باڵەخانەی کاپیتۆڵ وتەیەکی یەکلاکەرەوە پێشکەشبکات و تیایدا رەخنەی توند لە جۆ مەکارسی ھاوپیشەی بگرێت کە سەرپەرشتی ھەڵمەتێکی توندی دەکرد دژی کۆمۆنیزمەکان. لەناو شەمەندەفەرکەدا، ھاوپیشەکەی لێی پرسی، "مارگرێت بەدەموچاوتا دیارە زۆر توڕەی، ئەمڕۆ وتار پێشکەش دەکەیت؟" لەوەڵامدا وتی، "بەڵێ، بەڵام دڵخۆشت ناکات و بەدڵتنابێت".
رووداوی تەقەکردنەکەی ناوشەمەندەفەرەکە چییە؟
سێ ساڵ پێشتر، پۆلیسێک تەقەی کرد لە جۆن بریکەری ئەندامی ئەنجومەنی پیران، بەڵام ھەڵھات بۆ بەشێکی دیکەی شەمەندەفەرەکە کە وەستابوو و پۆلیسەکە گولـلەی دووەم بە روویدا دەتەقێنێت بەسەر سەرییەوە دەڕوات و بەری ناکەوێت.
لەو بارەیەوە، رۆژنامەی نیۆرک تایمز بڵاویکردەوە، کەم ئەزموونی پۆلیسەکە لە تەقەکردن و بە بەختی یاوەری ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پیرانبوو رزگاری بوو و نەیپێکا.
ئەو سەرۆکە کێ بوو لە شەمەندەفەرەکەدا ونبوو؟
رۆژی شەممەی مانگی کانوونی دووەمی ١٩١١ کاتێک ولیام ھاوەرد، ٢٧ەمین سەرۆکی ئەمریکا، بۆ ماوەی یەک کاتژمێر دیارنامێنێت، دواتر دەردەکەوێت بەمەبەستی بینینی شەمەندەفەرەکانی کاپیتۆڵ سەرقاڵی گەڕانبووە.
رۆژنامەی واشنتۆن تایمز بڵاویکردەوە، نیگەرانی کۆشکی سپی داگرت کاتێک ھیچ زانیارییەک لەبارەی سەرۆکەوە نەبوو و دیاریش نەبوو. 
ئەو دۆخە نەخوازراوە چی بوو توشی جۆن کەنەدی ھات؟
کاتێک جۆن کەنەدی ئەندامی ئەنجومەنی پیران بوو، ویستی سواری شەمەندەفەرەکە ببێت، بەڵام رێگەیان پێنەدا سەربکەوێت و پێیان وت، "کوڕم رێگە بدە ئەندامانی ئەنجومەنی پیران بڕۆن"، تیمی پێشوازی کاران نەیان ناسی کەنەدی خۆی ئەندامی ئەنجومەنی پیرانە بەھۆی ئەوەی ئەندامێکی گەنجی ئەنجومەنەکە بوو.
شەمەندەفەرەکە ھەموویان بەدڵیان نییە
مایک دیواین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رێگەی نەدەدا ئەندامانی تیمەکەی سواری شەمەندەفەرە ببن بە بەڵگەی ئەوەی ئەو کارە سامانی گشتی بە فیڕۆدەبات. 
کـ. ئـ







گەلەری