سەردێڕ:

کەشناسی کاتی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای راگەیاند

PM:01:28:29/09/2021

16860 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، رۆژی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەسەرتاسەری وڵاتدا پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەردا نایەت.

ئاماژەی بەوەشداوە، رۆژی هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشور کەمێک بەرزدەبێتەوە، بەڵام لە هەرێم هیچ گۆڕانێک روونادات.

لەبارەی پێشبینییەکانی کەش و هەوا لە رۆژی شەممە، راگەیەنراوەکەی دەستەی کەشناسی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما تاڕادەیەک بەرز دەبنەوە.

باسی لەوەشکردووە، رۆژی یەکشەممە، لە هەرێم و ناوەڕاستی وڵاتدا ئاسمان کەمێک پەڵە هەور دەبێت و لە سەرتاسەری وڵاتدا پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە.








گەلەری