سەردێڕ:

باندێكی بە کۆیلەکردنی مرۆڤ لە وڵاتێکی ئەوروپیدا دەستگیرکران

PM:10:42:28/09/2021

6312 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی دەیلی مەیڵ دەڵێت، باندێک لەلایەن پۆلیسی بەریتانیاوە دەستگیرکراوە کە خەڵکیان بەقاچاخ پەڕاندووەتە ئەو وڵاتە و کردویانن بە کۆیلە و سزای ١٥ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، ماڵپەڕی دەیلی مەیڵ بڵاویکردەوە، باندێکی سێ کەسی دەستگیرکران و ئەندامەکانیشی سزای ١٥ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو باندە سەدان خەڵکیان لە پۆڵنداوە بە قاچاخ بردووەتە بەریتانیا و رۆژانە بە ٥٠ سەنت کاریان پێکردوون و کردویانن بە کۆیلە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، تاوەکو ئێستا ٤٠٠ کەسیان هەڵخەڵەتاندووە و بەڵێنی ژیانێکی خۆشگوزەرانیان پێداون لە بەریتانیا، بەڵام دوای پەڕاندنەوەیان دۆخەکە پێچەوانە بووەتەوە.

باسی لەوەشکردووە، ئەو سێ کەسە ملیۆنان دۆلاریان لە رێگەی ئەو کارەوە دەستکەوتووە و ماڵێکی پیسیان بۆ خەڵکەکان دابینکردوون و هەڕەشەیان لێکردوون و لێیان داون ئەگەر کارنەکەن و پۆلیس ئاگاداربکەنەوە.

یەکێک لە قوربانیەکان بە دەیلی مەیڵی وتووە، تەنیا ١٣ دۆلاری لە بەرامبەر ١٣ کاتژمێر کارکردن بۆ ماوەی سێ هەفتەدا وەرگرتووە.








گەلەری