کۆمەڵێك نیشانەی سەرەتایی هەن ئەگەری هەیە ئاماژەبن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات هەروەها دەکرێت ئاماژە نەبن بۆ ئەو نەخۆشییە بەڵام لە هەردوو حاڵەتەکەدا نابێت بە ئاسایی وەربگیرێن و لەگەڵ دەرکەوتنیاندا پێویستە پشتگوێ نەخرێن.
ماڵپەڕی فەرمی سەنتەری نەخۆشییەکانی پرۆستات لە ئوستراڵیا ئاماژەی بە پێنج نیشانەکردووە کە پێویستە ئەگەر لە هەر پیاوێکدا دەرکەوت بەزووترین کات سەردانی پزیشك بکات و پشتگوێی نەخات، بەم جۆرە:
١. زوو زوو و لەناکاو دەتەوێت میز بکەیت.
٢. بە قورسی میزدەکەیت یان میزەکە بە خاوی دێتە خوارەوە.
٣. لەکاتی میزکردندا هەست بە ئازار دەکەیت.
٤. میزەکەت یان سپێرمەکەت خوێنی تێدایە.
٥. خوارەوەی پشتت یان رانەکانت و حەوزت ئازاری هەیە.