بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رەواندز ئاگاداری مامۆستایانی وانەبێژ دەکاتەوە سبەینێ پارەی وانەبێژی مانگەکانی کانوونی دووەم و شوبات و ئازاری ئەمساڵیان بەسەردا دابەشدەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رەواندز راگەیەنراوێکی لەبارەی پارەی وانەبێژی مامۆستایانی میلاكی ناوچەکە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە، پارەکە بۆ مامۆستایانی وانەبێژی هەمیشەیی (میلاکە) لە سنوری بەڕێوەبەرایەتیەکەیان و سبەینێ کاتژمێر ١٠ی بەیانی دابەشدەکرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پارەی وانەبێژیەکە بۆ مانگەکانی
کانوونی دووەم و شوبات و ئازاری ئەمساڵە.
لە هەرێمى کوردستان نزیکەى ٢٠ هەزار مامۆستای وانەبیژ هەیە
کە ئەمانە دانەمەزراون و پێشتر حکومەتى هەرێم شایستەیەکى دیاریکراوى بۆ بڕیبوونەوە
بەبڕى ٣٠٠ هەزار بۆ مامۆستایانى هەڵگرى بروانامەى بەکالۆریۆس و ٢٥٠ هەزار دینار بۆ
هەڵگرانى بڕوانامەى دبلۆم.
بەڵام لە مانگی ٢ی ئەمساڵەوە بەپێى بەشە وانەکان شایستەى
داراییان بۆ خەرج دەکرێت و ئەوەش نارەزایەتییەکى زۆرى لەلاى مامۆستایانى وانەبێژ
دروستکردووە و بەشێک لە مامۆستایانى وانەبێژ وەکو نارەزایەتییەک خۆپیشاندانیان لەبەردەم
پەروەردە جیاوازەکان و ئەنجومەنى وەزیران ئەنجامدا، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە.