بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، شەش هەزار و ٨٠٠ پڕۆژە لە هەریەک لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک کارکردن تێیاندا وەستاوە و حوکمەتی کاربەڕێکەریش ئامادە نییە بە داهاتی ناوخۆ ئەو پڕۆژانە تەواو بکات.
بەپێی گوتەی بەڵێندەران، تەنها لە پارێزگای هەولێردا یەك هەزارو٣٠٠ پرۆژە و لە سلێمانیش دوو هەزاو ٨٠٠ پرۆژە و نزیکەی ٩٠٠ پرۆژەش لە دهۆک راوەستاون و بە تەواونەکراوی بەجێ هێڵدراون.
هاوکات شەقامی فەرمانبەران
کە یەکێکە لەو هەزاران پڕۆژەیە، کە شەقامێکی دووسایدی سەرەكیە و هەردوو شەقامی ١٢٠
مەتری و ١٥٠ مەتری هەولێر بەیەكەوە دەبەستێتەوە بەڵام بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠ سالە بەتەواو
نەكراوی بەجێهێلدراوە.
بەشێك لە دانیشتوانی
ئەو گەڕەكانەی دەكەونە سەر شەقامەكە بە ئێن ئاڕتیان رایانگەیاند، "لەدوای چەند
جارێك لە گردبونەوەمان بەڵێنیان پێداین شەقامەكە
تەواو بکەن بەڵام بەڵێنەکانیان تەنها قسەبوون و بێ ئەنجام بوون."
ئەمەش لە کاتێکدایە،
زۆرینەی ئەو پرۆژە وەستاوانە زیاتر لە چوار سال بەسەر وادەی تەواو كردنیاندا تێپەڕیووە
و حكومەتی کاربەڕیکەریش ئامادە نیە لە
داهاتی ناوخۆ تەواویان بكات ئەمەش بۆتە هۆكاری وەستانی بەشێكی زۆری سێكتەرەكانی ژیان
و بارگرانی بۆ هاولاتیانی هەرێم.