وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێم ناوی قۆناغی چوارەمی ئەو زیندانیانەی کە پێشینەى مانگانەیان بۆ خەرجدەکرێت بڵاوکردەوە.
بەگوێرەى راگەیەنراوێکى وەزارەتی شەهیدانی هەرێم، بەپێی فەرمانی ژمارە ١٩٢ی وەزارەتەکەیان کە ناوی ١٩٢ زیندانیکراو و گیراوی سیاسی وەکو قۆناغی چوارەمی پێشینەى مانگانەیان بۆ خەرجدەکرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو کەسانە رێکارەکانی بایۆمەترى و
بەڵێنامەی دادنووسیان تەواوکردووە و لە کاتی راگەیاندنی خشتەی موچەی وەزارەتی
کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی بانکی بێخاڵ لە هەولێر بکەن بۆ وەرگرتنی
پێشینەى مانگی ئایار و مانگەکانی دواتری ئەمساڵ.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەسانەی رێکارەکانی بایۆمەتری و
بەڵێننامەکانیان تەواونەکردووە، پێویستە دوای تەواوکردنی کارەکانیان سەردانی بانکی
بێخاڵ بکەن.
باس لەوەشکراوە، وارسی زیندانیە کۆچکردووەکان رێکارەکانی
تایبەت بە یاسای خانەنشینی لە بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسیەکان بکەن و
دواتر سەردانی بانک بکەن بۆ وەرگرتنی مینحەی مانگانەیان.
بە گوێرەی یاسا دوای ١٠ ساڵ مینحەی زیندانیانی سیاسی کۆتایی
دێت، بەڵام ئەوانەی هیچ موچەیەکیان نییە نایانگرێتەوە و مینحەکانیان بەردەوام دەبێت.
لە ماوەی رابردووشدا بەشێکی زیندانیانی سیاسی چەند جارێک
گردبوونەوەیان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی هاوشێوەی بەغدا ئەو ماوەی ١٠ ساڵە زیادبکرێت بۆ
٢٥ ساڵ.