سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا داوایەکی لە هاوڵاتییان کرد و دەڵێت، "لە رێگەی هەڵبژاردنەوە گۆڕانکاری تەواو بکەن."
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تویتەر نوسیوویەتی، "چۆن بەڵێنی خۆتان لەبەردەم چاکسازیی و قوربانیاندان لە رێگای کاروانی ملیۆنی بردە سەر، بەھەمان شێوە ئەو کاروانە لە رێگای ھەڵبژاردنەکانەوە بەرەو گۆڕانکاریی تەواو بکەن."
بڕیارە لە رۆژی ١٠ تشرینی دووەمی ئەمساڵدا،
هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و تیایدا، هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی
عێراق جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دەکەنەوە.
رۆژی یەکشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی عێراق رایگەیاند،
"حکومەتی عێراق بڕە پارەیەک بۆ هەر دەنگدەرێک تەرخان دەکات ئەگەر کارتە ئەلیکرۆنییەکەی
دەنگدانی وەربگرێتەوە بۆ ئەوەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا بکات."
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕی ئەو پاداشتەی دیاریکرد
کە دەدرێت بەو کەسانەی کارتی دەنگدان وەردەگرنەوە، کە بڕی ١٠ هەزار دینار کارتی مۆبایلە.