PM:03:33:28/09/2021
12860 جار خوێندراوەتەوە
نوێترین گرتەی ڤیدیۆیی گڕکانی کۆمبەری فییخا لە دورگەکانی کەناری لە ئیسپانیا و بڵاوبوونەوەی لە دورگەی لاباڵما بڵاوکرایەوە کە لە ئاسمانەوە تۆمارکراوە.
لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت بەرد و خەڵوزە تواوەکان روبارێکیان دروستکردووە کە هەرشتێک بێتە بەردەمی دەیتوێنێتەوە و لەگەڵ خۆی راپێچیدەکات.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوای یەک هەفتە لە تەقینەوەی، گڕکانەکە
بەردەوامە لە فڕێدانی بەردی تواوە و دوکەڵ و خۆڵەمێش، بەشێوەیەک زانایان هۆشدارییاندا
لەوەی رۆژی شەممەی رابردوو دەرچەیەکی دیکەی گڕکانی کراوەتەوە و بووەتە هەڕەشە لەسەر
دانیشتوانی ناوچەکە.
كـ، ئـ