سەردێڕ:

دوای پێشبینیکردنی بۆ ئاسایی بوونەوەی ژیان؛ فایزەر مژدەیەک بە جیهان دەدات

PM:02:01:28/09/2021

38388 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی رایگەیاند، دەستیکردووە بە قۆناغی تاقیکردنەوەی کلینیکی جۆرێک لە حەب کە ئەوکەسانە دەپارێزێت ئەگەری توشبوونیان بە کۆرۆنا هەیە.


کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی ئاشکرایکرد، لە ئێستادا لە قۆناغەکانی ناوەندیی تاقیکردنەوەی کلینیکی جۆرێک لەحەبدان و بەرەو قۆناغی پێشکەوتوو هەنگاودەنێن لە پەرەپێدانی دەرمانەکە. مایکڵ دۆڵستن سەرۆکی زاناکانی کۆمپانیای فایزەر رایگەیاند، "لەو باوەڕەداین کە مامەڵەکردن لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا پێویستی بە چارەسەرێکی کاریگەر هەیە بۆ ئەوکەسانەی توشی دەبن یان ئەگەری توشبوونیان هەیە بە تا وەک دەرمانێکی تەواوکاری لەگەڵ ڤاکسینەکاندا بەکاربهێنرێت".

لە مانگی نیسانی ٢٠٢٠ەوە کۆمپانیای فایزەر دەستی کردووە بە پەرەدان بە دەرمانی"PF-07321332" و لەگەڵ دەرمانی "ریتۆنافیر"دا سەرقاڵی تاقیکردنەوەیانە کە دەرمانێکی دژە ڤایرۆسی کەمی بەرگری مرۆڤ "ئایدز"ە و بۆ چەند مەبەستێکی دیکە بەکاردەهێنرێت.

لە تاقیکردنەوەکەدا دوو هەار و ٦٦٠ خۆبەخش بەشداری دەکەن کە لەسەرتای توشبوونییانن بە کۆرۆنا یان هەستیان کردووە کە توشی کۆرۆنابوون و بەرکەوتەن.

بەشداربووان بەشێوەیەکی هەڕەمەکی تێکەڵەیەک لە"PF-07321332" و"ريتۆنافير"یان بەشێوەی رۆژانە و بە دوو ژەم پێدەدرێت، یان رۆژانە دوو ژەم دەرمانێکی وەهمییان پێدەدرێت بۆ ماوەی پێنج بۆ ١٠ رۆژ.

ئامانج لەم کارەش هەڵسەنگاندنی ئاستی سەلامەتی و کاریگەری دەرمانەکەیە کە لە ژێر توێژینەوەدایە بۆ بەرگریکردن لە ڤایرۆسی "سارس کۆڤ-2" کە نیشانەکانی لە ماوەی ١٤ رۆژدا دەردەکەون و کاریگەرە.

لەبەرامبەردا چەندین کۆمپانیای دیکە سەرقاڵی بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی دەرمانن دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام ئەم هەنگاوەی کۆمپانیای فایزەر یەکەمە لە بەرهەمهێنانی دەرمانەکەی تایبەتە بە ڤایرۆسەکە.

بەگوێرەی راپۆرتە پزیشکییەکان، لە ئانجامی تاقیکردنەوەکانەوە دەرکەوتووە دەرمانە نوێیەکە کەتوانایداهەیە ئەنزیمی پرۆتینی تێکبشکێنێت و رێگری دەکات لەوەی ڤایرۆسەکە بتوانێت کۆپی خۆی بکات.

هەربەگوێرەی راپۆرتەکان، ئەگەر لە تاقیکردنەوەکاندا کاریگەرییەکانی حەبە نوێیەکە بسەلمێنرێت، ئەوا ئەوەش دەسەلمێنرێت کە دەرمانەکە لە ئێستادا تەنها بۆ قۆناغی سەرەتایی توشبوون و دەرکەوتنی نیشانەکانی کۆرۆنا کاریگەردەبێت نەک بۆقۆناغی پێشکەوتووی نەخۆشییەکە.

ئەمە لەکاتێکدایە، زاری ئەلبێرت بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ڤایزەری ئەمەریکی رایگەیاند، پێشبینیدەکات لەماوەی یەک ساڵی دیکە ژیانی سروشتی بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی دوای دوو ساڵ لە بڵاوبوونەوەی پەتاى کۆرۆنا.

راکیش ئۆباڵ، پرۆفیسۆر و نوژداری دڵ و بەڕێوەبەری کۆمپانیای تاقیگەکانی روفائیل سەرۆکی تیمێک لە زانیانی بەریتانی ئاشکرایکرد، پەرەیان بە جۆرێک پەمپداوە کەلەرێگەی لوتەوە بەکاردەهێنرێت، هیچ زیانێکی بۆ مرۆڤ نییە و لەتوانایدایە لە ماوەی ٣٠ خولەکدا ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناوبەرێت.

كـ، ئـ













گەلەری