وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێم، جارێکی دیکە گۆڕانکاریى لەلیستى دابەشکردنى موچەى مانگى ئەیلوولدا کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند "هەرچەندە بڕیار بوو کە سبەینێ چوارشەممە، موچەى مانگى ئەیلوولى وەزارەتى پەروەردە دابەش بکرێت، بەڵام گۆڕانکاریی لە لیستەکەدا کراوە".
چاوگەکە
ئاماژەى بەوە کرد "سبەینێ چوارشەممە، وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لەگەڵ مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانییانی سیاسی و فەرمانگەکانى زێرەڤانى و بەرگرى و فریاکەوتن
و لیواى نەوت و گاز، موچە وەردەگرن".
جەختیشى
کردەوە رۆژی پێنج شەممە موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.
رۆژی
شەممە لەوەزارەتی تەندروستییەوە دەستکرا بەدابەشکردنی موچەو بەهۆی نەگەیشتنی ٢٠٠
ملیارەکەی بەغداشەوە، دابەشکردنی موچە
گۆڕانکاریی بەسەردا هات.
رۆژی
پێنجشەممە، فارس عیسا نوێنەری حکومەتی هەرێم لەبەغدا بە ئێن ئاڕ تی
راگەیاند:"بەغدا رەزامەندی داوە لەسەر ناردنی ٢٠٠ ملیار دیناری ئەم مانگە بۆ
هەرێمی کوردستان".