سەردێڕ:

پۆلیسی بەرگری شارستانی ئەڵمانیا نوێترین ئاماری گیان لەدەستدانی لافاوەکەی راگەیاند

AM:09:48:18/07/2021

5688 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەکەی ئەڵمانیاوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ١٥٦ کەس و ٦٧٠ کەس برینداربوون و سەدان کەسیش بێسەروشوێن بوون.


بەپێی ئامارەکانی پۆلیسی بەرگری شارستانى ئەڵمانیا، تا ئێستا ١٥٦ کەس بەهۆی لافاوەکەوە گیانیان لەدەستداوە کە زۆرینەیان لە باشوری شاری کۆڵن بوون، هاوکات ئاستی ئاو لە زۆربەی ناوچەکان هێشتا زۆر بەرزە و خانووەکان بەردەوام دەڕوخێن.

ئەو لافاوەى رووی لە ئەڵمانیا کردووە بە خراپترین کارەساتی سروشتی ئەو وڵاتە لە ماوەی ٥٠ ساڵی رابردوو دادەنرێت، هاوکات، لافاوەکە کاریکردووەتە سەر چەند ناوچەیەکی بەلجیکا و هۆڵەندا و بە لایەنی کەمەوە ٢٠ کەس بەهۆیەوە لە بەلجیکا گیانیان لەدەستداوە.












گەلەری