ئەمڕۆ سێشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ ھەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دابەزی کە ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ ھەزار و ٥٠٠ دینار بوو.
سەبارەت بە نرخی تمەنیش بەراورد بە دوێنێ دابەزینی بەخۆیەوە بینی بە جۆرێک ١٠٠ دۆلار بە٢ ملیۆن و حەوتسەد و بیست و سێ ھەزار تمەنە ئەمە لەکاتێکدا دوێنێ ١٠٠ دۆلار بە ٢ ملیۆن و ٧١٦ ھەزار تمەن بوو.
ساڵی رابردوو حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٢ ھەزارو ٥٠٠ دینارە.
١٠٠پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.
١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ ھەزار دینارە.