سەردێڕ:

نرخی نەوت ئاستێکی پێوانەیی دیکەی تۆمارکرد

AM:08:07:28/09/2021

5780 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی بە ٨٠ دۆلار و ١٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بەدوێنێ، نرخی یەک بەرمیل نەوت دۆلارێک و یەک سەنت بەرزبووەتەوە.


ھاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٦ دۆلار و ١١سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەرزترین ئاستی بەھای نەوتی خاوی برێنت لەساڵی ٢٠١٨ تۆمارکرا کە ٧٦ دۆلار و ٤١ سەنت بوو.
بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
ھاوکات ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵی عیراقییە ئاماژەی بە بەردەوامبوونی ھەناردەی زیاتری نەوتی عێراق کرد بە ڕێژەی ٤٠٠ ھەزار بەرمیلی مانگانە و وتیشی "ھەوڵێکی نێودەوڵەتی لەئارادایە بۆ ھێشتنەوەی نرخی بەرمیلێک نەوت لە دەوروبەری ٧٠ دۆلار".












گەلەری