سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ساتەکانی سەرەتای بومەلەرزەکەی ئەمڕۆی یۆنان

PM:11:48:27/09/2021

7688 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی زیاتر لە ٥ پلە دورگەی کریتی یۆنانی گرتەوە، کامێراکانی چاودێریش ساتەکانی سەرەتای بومەلەرزەکەیان تۆمارکردووە.


بومەلەرزەکە بووە هۆی بریندار بوونی ٩ کەس و گوڕەکەی ٥ پۆینت٨ پلە بوو بە پێوەری رێختەر.

بومەلەرزەکە سەرەڕای زیانە گیانییەکان زیانی ماددی زۆری لێکەوتەوە و ترسی لە دڵی هاوڵاتیانی ناوچەکە دروستکردبوو.

بومەلەرزە؛ رووداوێکی سروشتییە، بەهۆی جوڵانی پلێتەکانی ژێر زەوییەوە دروستدەبێت و لەسەر ئاستی جیهان چەند چرکەیەک جارێک بومەلەرزە روودەدات، بەڵام ژمارەیەکی زۆر کەمیان ئەوەندە بەهێزن کە هەستیان پێبکرێت.








گەلەری