پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سنوری ناحیەی خەلەکان خوێندکارێکی کۆلێژی پزیشکی گیانی لەدەستدا.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، رووداوەکە کاتژمێر ١ی نیوەڕۆ بووە و ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕاوە.
دەشڵێت، "گەنجەکە
تەمەنی ٢٣ ساڵە و خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی بووە، ناوی مستەفا عەلائەدینە و لە جادەی
سەرەکیی خەلەکان-دوکان توشی رووداوەکە بووە."
لەو بارەیەشەوە،
سیروان سەرحەد قائیمقامی دوکان پرسەنامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، کە ئەو کوڕە
کوڕی بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای دوکانە.