سەردێڕ:

زانایان پێشبینی رووداوێک دەکەن لە بۆشایی ئاسماندا

PM:11:01:27/09/2021

16124 جار خوێندراوەتەوە

زانایانی بواری گەردونناسی پێشبینی سەرهەڵدانی گەردەلولێک لە خۆرەوە دەکەن کە "دەبێتە هۆی کارەسات لەسەر زەوی و کۆمەڵەی خۆر."


میشێل سالر زانای فیزیای گەردونناسی رایگەیاند، لە خۆرەوە چەند تەنێكی وزەبەرز لە شێوەی گەردەلول سەرچاوە دەگرن و لەوانەشە پڕۆتۆن و نیوترۆن بن و خێراییەکەیان دەگاتە ملیۆنێك میل لە کاتژمێرێکدا و بەلای هەر هەسارەیەکدا بڕۆن، گۆڕانکاری لە توخم و پێکهاتەکەی دەکەن.

باسی لەوەشکردووە، ئەوان لە ئێستادا تاوتوێی ئەوە دەکەن کە ئەو گەدەلولە هەسارەکەمان دەگرێتەوە یاخود کاریگەری لەسەر زەوی چەندە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەگەر گەردەلولەکە بە رووی مەریخدا بڕوات، ئەو هەسارە سوورە دەکاتە دۆزەخ و کڵپەی ئاگر لێوەی بەرزدەبێتەوە."

میشێل سالر ئاماژەی بەوەشکردووە، ناخی زەوی کە کانزاکانی تیایە و بازنەیەكی بازنەیەکی موگناتیسی هەیە لەوانەیە لەو گەردەلولە بمانپارێزێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە لە ماوەی ٢٠٠ ساڵی رابردوودا، زانایان دووجار گەردەلولی هاوشێوەیان تۆمارکردووە و کۆتا جاریش گەردەلولی کارینگتۆن لە ساڵی ١٨٥٩ لەلایەن زانای بەریتانی ریچارد کارینگتۆن و ریچارد هۆجسن تۆمارکرا، کە بووە هۆی لەناوچوون و سوتاندنی کێبڵی تەلەگرافی لە ئەمریکای باکور و ئەوروپا و زاناکان پێشبینی ئەوەدەکەن لەکاتی دووبارەبوونەوەی رووداوێکی هاوشێوە، لەوانەیە ببێتە هۆی وەستانی هێڵەکانی ئینتەرنێت.













گەلەری