سەردێڕ:

بەریتانیا مافی مانەوە و پەنابەری دەداتە تۆمەتبارێکی سەردەمی سەدام

AM:09:22:18/07/2021

5880 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، حکومەتی ئەو وڵاتە مافی مانەوە و پەناری داوەتە کەسێک کە تۆمەتبارە بە لەسێدارەدانی ژمارەیەک زیندانی لە جەنگی داگیرکردنی کوەیت لەلایەن عێراقەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، کەسەکە تەمەنی ٥٥ ساڵە و بە کوشتنی زیندانیانی جەنگی عێراق- کوەیتی ساڵی ١٩٩٠ تۆمەتبارە. هاوکات، رۆژنامەکە ناسنامەی ئەو کەسەی ئاشکرا نەکردووە.

بەگوێرەی رۆژنامە بەریتانییەکە، کەسەکە تۆمەتبارە بە کوشتنی نزکەی ٣٥ زیندانی کوەیتی. هەربۆیە رۆژنامەکە کەسەکەی بە "تاوانباری جەنگ" وەسفکردووە.

هەر بەگوێرەی رۆژنامەکە، کەسەکە ماوەی ٢٠ ساڵ بەرپرسبووە لە جێبەجێکردنی فەرمانەکانی لە سێدارەدان لە عێراق.

ساڵی ١٩٩٠ بە فەرمانی سەدا حسێن سەرۆککۆماری ئەوکاتی عێراق سوپای ئەو وڵاتە چووەناوخاکی کوەیتەوە و داگیری کرد و بەهۆیەوە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرپەرشتی ئەمریکا پێکهێنراو و سوپای عێراق لەکوەیت کرایەدەرەوە و جەنگەکەی دۆڕاند.

لەساڵی ٢٠٠٣ و دوای روخانی دەسەڵاتداری سەدام حسێن، لە ساڵی ٢٠٠٦ بەتۆمەتی کوشتنی کۆمەڵکوژی رووداوەکەی دوجێل و تۆمەتبارکردنی بە ئەنجامدانی پرۆسەی ئەنفال و کیمیاباران کردنی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان فەرمانی لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو و هەمان ساڵ سزاکەی بەسەردا جێبەجێکرا و لە سێدارەدرا.

 

كـ ، ئـ 













گەلەری