PM:08:48:27/09/2021
40048 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە نووسراوێکدا ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکانی سنورەکەی کردووەتەوە، کە وانەی وەرزش و هونەر نابێت بخرێنە وانە کۆتاکانەوە.
لە نووسراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکانی "رۆژئاوا، رۆژهەڵات، پشدەر، رانیە، دوکان، چەمچەماڵ، سەیدسادق، دەربەندیخان، قەرەداغ، شارەزوور، پێنجوێن، شارباژێر"ی کردووەتەوە لەبارەی وانەکانی وەزش و هونەرەوە.
وەزارەتی پەروەردە باس لەوەدەکات، کە لەبەر گرنگی وانەکان؛ نابێت ئەو
دوو وانەیە بخرێنە وانەکانی کۆتاییەوە واتە وانەی پێنجەم و شەشەم.
وانەی وەرزش و هونەر دوو لەو وانانەن کە لە قوتابخانە و خوێندنگەکاندا
دەخوێندرێن و خوێندکاران بەشێوەیەکی بەرچاو حەزیان لێیە.