سەردێڕ:

ئاگادارییەک لە هاتوچۆی هەولێرەوە

PM:08:25:27/09/2021

14488 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری هاوڵاتییانی شارەکەیان دەکاتەوە، کە لە ٢٨ی مانگەوە بۆ چەند رۆژێک شەقامی ٢٠ مەتری گەڕەکی کوێستان لە ترافیکلایتی کوێستان تاکو شەقامی ١٠٠ مەتری دادەخرێت.


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، "هاوڵاتیانی شاری هەولێر بە تایبەتی دانیشتوانی گەڕەکی کوێستان ئاگاداردەکەینەوە، کە لە بەرەبەیانی رۆژی ٢٨ی مانگەوە شەقامی ٢٠ مەتری گەڕەکی کوێستان لە ترافیکلایتی کوێستان تاکو شەقامی ١٠٠ مەتری دادەخرێت بە تەواوی بۆماوەی چەند رۆژێک."

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی کاری قیرکردنەوەی شەقامەکە لەلایەن تیمەکانی شارەوانی هەولێرەوە، لەو ماوەیەدا هاوڵاتیان وەکو رێگای جێگرەوە دەتوانن رێگای نیمچە تیشکییەکانی گەڕەکەکە و لای مزگەوتی مەلا مەسعود وەکو رێگای جێگرەوە بەکاربێنن.













گەلەری