سەردێڕ:

وێنە.. رووداوێکی هاتوچۆی سەخت لە چۆڵترین شەقامی هەولێردا

PM:07:37:27/09/2021

24344 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر وێنەی رووداوێکی هاتوچۆی سەختی بڵاوکردووەتەوە کە وەک خۆی دەڵێت، لە چۆڵترین شەقامی هەولێردا بووە.


فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندووە، "کاتژمێر ٥ و ٣٠ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ لە چۆلترین شەقامی هەولێر و رێکخراوترین شەقامی لەڕووی هاتوچۆوە رووداوێکی هاتوچۆ روویدا، کە دوو شۆفێر بە سەختی بریندار بوون."

فازڵ حاجی نووسیویەتی، رووداوەکە لەسەر شەقامە خەدەمیەکەی شەقامی ١٥٠ مەتری لە بەرامبەر گەڕەکی مامۆستایان بووە، کە پێکدادانێکی روبەڕو روویداوە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی کیا لە جۆرەکانی مینی پاس و تایبەت، لەئەنجامی رووداوەکەش شوفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکە زۆر بەسەختی زامداربوون، جگە لەکەوتنەوەی زیانێکی ماددی زۆر."

باسی لەوەشکردووە، کە ئەوەی جێگای سەرنج بووە لەو رووداوە چەند شتێک بوو کە یەکەمیان، شەقامەکە بەبەردەوام چۆڵە، دووەمیان ئاست و مەودای بینین بۆچەندین کیلۆمەترێکە نەک چەندین مەتر و سێیەمیان شەقامە خەدەمیەکە دوو سایدی جیایە لە تەنیشت یەکتر، واتا شوفێران بێ هیچ کێشەیەک دەتوانن بەکاری بێنن."

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، "بۆیە دەتوانین ئەو رووداوە بە سەمەرەترین رووداوی ساڵ دابنێین، چونکە نموونەی ئەو شەقامە نە لە کوردستان و نە لەهەموو عێراق نییە لەرووی رێکخستنەوە، کەچی ئەو رووداوە مەترسیدارەی لێکەوتووەتەوە."

بەگوێرەی ئامارەکانی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان، لە حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا دوو هەزار و ٢٨٧ رووداوی هاتوچۆ روویانداوە، کە تیایدا ٣١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و ٩٩١ کەسیش برینداربوون.

رووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیان لەدەستدان و برینداربوون یان کەمئەندامبوون دادەنرێت لە هەرێم، کە بەشێکی پەیوەندی بە خراپی رێگاوبان و کوالێتی رێگاوبانەکانەوە هەیە و بەشێکیشیان پەیوەندی بە پابەندنەبوونی شۆفێران بە خێرایی دیارکراو و رێنماییەکانی هاتوچۆوە هەیە.

May be an image of car and outdoors

May be an image of standing, car and roadMay be an image of roadMay be an image of car and outdoors












گەلەری