PM:04:42:27/09/2021
13048 جار خوێندراوەتەوە
بزوتنەوەی تاڵیبان بڕیاری نوێی دەرکرد و تیایدا، سەرتاشخانەکانی ئاگادارکردووەتەوە، کە لەمەودوا بۆیان نییە ریش بۆ پیاوان بتاشن و لە کاتی کارکردنیشیاندا میوزک لە دوکانەکانیاندا قەدەغەیە.
هاوکات، تاڵیبان گەرماوەکانیشی ئاگادارکردووەتەوە کە بە هەموو شێوەیەک نابێت میوزیک لە گەرماوەکانیاندا هەبێت و هەر کەسێکیش پابەند نەبێت دووچاری سزا دەبێتەوە، دەشڵێن، کەس بۆی نییە سکاڵا لەو بارەیەوە پێشکەشبکات.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
پێشتر یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی تاڵیبان جەختیکردبووەوە، سزاکانی لە سێدارەدان
و بڕینی دەستەکان دەچەسپێننەوە.
رۆژی ١٥ی مانگی
ئابی ئەمساڵ، چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان، پاش کۆنتڕۆڵکردنەوەی زیاتر لە ٢٠ گەورە
ویلایەتی ئەو وڵاتە، چوونە نێو کابوڵی پایتەختەوە و دوای چەند کاتژمێرێکیش، ئەشرەف
غەنی سەرۆککۆماری ئەوکاتی ئەفغانستان، وڵاتی بەرەو تاجیکاستان بەجێهشت و لەپەیامێکیشیدا
رایگەیاند، "بەهۆی ئەوەی نەیویستووە خوێن بڕژێت، ئامادە نەبووە روبەڕوی بزوتنەوەی
تاڵیبان ببێتەوە."