سەردێڕ:

ئەمڕۆ لەعێراق دیاردەیەکی دەگمەنی ساڵانە روودەدات

PM:12:13:27/09/2021

15772 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسێکی عێراقی رایگەیاند، ئەمڕۆ عێراق دیاردەیەکی دەگمەنی کەشوهەوا بەخۆیەوە دەبینێت کە بریتییە لە یەکسانبوونی کاتژمێرەکانی شەو و رۆژ.


ئەمڕۆ دووشەممە، سادق عەتییە کەشناسی عێراقی لە فەیسبوکی خۆی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کاتژمێرەکانی شەو و رۆژ یەکسان دەبن و هەریەکەیان ١٢ کاتژمێردەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری بەسرە خۆر لە کاتژمێر ٥ و ٤٠ خولەک هەڵهاتووە و ئێوارەش کاتژمێر ٥ و ٣٩ خولەک ئاوادەبێت.

سادق عەتییە ئەوەشی خستووەتەڕوو، روودانی ئەم دیاردەیە بەڵگەیە لەسەر دەستپێکردنی وەرزی کورتبوونی رۆژ و درێژبوونی شەو.


کـ ، ئـ













گەلەری