سەردێڕ:

گۆڕانکارى لە دابەشکردنى موچەى سبەینێ کرا

AM:11:16:27/09/2021

245828 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان گۆڕانکارى لە دابەشکردنى موچەى سبەینێدا کرد.


چاوگێک لە وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند "سبەینێ سێشەممە، مووچەى مانگى ئەیلوولى وەزارەتى ناوخۆ و ڕەگەزنامە، دابەشدەکرێت".

گۆڕانکارییەکە لە کاتێکدا بوو کە بڕیار بوو سبەینێ، هەریەک لە پێشمەرگەى زێرەڤانى و بەگرى فریاکەوتن و لیوای نەوت، موچە وەربگرن.

دەسپێکردنى دابەشکردنى موچە لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە هاوکات بوو لەگەڵ رەزامەندى حکومەتى عێراق لەسەر ناردنى ٢٠٠ ملیارەکەى بەغدا بۆ هەرێمى کوردستان.

رۆژی پێنجشەممە، فارس عیسا نوێنەری حکومەتی هەرێم لەبەغدا بەئێن ئاڕتی راگەیاند:"بەغدا رەزامەندی داوە لەسەر ناردنی ٢٠٠ ملیار دیناری ئەم مانگە بۆ هەرێمی کوردستان".

 

هێرش قادر، هەولێر 













گەلەری