سەردێڕ:

میلانی دەبێتە گەنجترین ژنە ملیاردێر لە جیھاندا

AM:10:29:27/09/2021

29288 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی بلومبێرگی ئەمریکی بڵاویکردەوە، سامانی میلانی بیرکنزی تەمەن ٣٤ ساڵ گەیشتووەتە پێنج ملیار و ٩٠٠ ملیۆن دۆلار، بەمەش دەبێتە گەنجترین ژنە ملیاردێر لە جیھاندا.


میلان بیرکنز و کلیف ئۆبرێختی ھاوسەری کۆمپانیایەکیان بەناوی "کانفا" یان بۆ دیزانی دامەزراندووە کە بیرکنز سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیاکەیە و ئۆفیسی سەرەکی لە سیدنی پایتەختی ئوسترالیایە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی بلومبێرگ،  ھەریەک لە میلان بیرکنزی تەمەن ٣٤ ساڵ و کلیف ئۆبرێختی تەمەن ٣٥ ساڵی ھاوسەری بە بڕی پێنج ملیار و ٩٠٠ ملیۆن دۆلاربوونەتە دوو گەنجترین ملیاردێری جیھانی.
بەگوێرەی داتاکانی کۆمپانیای سی بی ئینسایتس بۆ توێژینەوەکان، کۆمپانیای "کانفا"ی پێنجەمین گەورەترین کۆمپانیای لە جیھاندا داناوە کە تیایدا  میلان بیرکنز بەیەکێک لەو ملیاردێر و وەبەرھێنە گەنجانەی داناوە کە تەمەنیان لە خوار چل ساڵەوەیە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێکی میلان بیرکنز کە لە پێگەی میدیۆم بڵاوی کردووەتەوە، خۆی و ھاوسەرەکەی تەنھا ٣٠٪ پشکی کۆمپانیای "کانفا"یان ھەیە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە کۆتایی ئەمساڵدا بەنیازە بڕی یەک ملیار دۆلار داھاتی ساڵانەی بێت.
بەگوێرەی ریزبەندی مالپەڕی بلومبێرگ، میلان بیرکنز و کلیف ئۆبرێختی ھاوسەری ریزبەندی ١٩ەیەمین دەوڵەمەندترین تاکی ئوسترالییان گرتووە. ھاوکات،  میلان بیرکنز دووەم دەوڵەمندترین ژنی ئوسترالییایە دوای جینا رینھارتی تەمەن ٦٧ ساڵ کە کۆی سامانەکەی ١٧ ملیۆن و ٩٠٠ ملیار دۆلارە.

کـ ، ئـ













گەلەری