سەردێڕ:

ئەمڕۆ موچەى ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

AM:09:27:27/09/2021

30552 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەردەوامە لەسەر دابەشکردنى موچەى مانگى ئەیلوول و لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ موچەى وەزارەتى دارایى و یەکەکەکانى ٧٠ و ٨٠ دابەشدەکرێت.


چاوگێک بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند "ئەمڕۆ دووشەممە، موچەى مانگى ئەیلوولى وەزارەتى دارایى و ئابورى و یەکەکانى ٧٠و٨٠ى هێزەکانى پێشمەرگە دابەشدەکرێت".

هاوکات چاوگەکە ئاماژەى بەوە کرد کە سبەینێ سێشەممە، موچەى هەریەک لە وەزارەتى ناوخۆ و پێشمەرگەى زێرەڤانى و بەگرى فریاکەوتن و لیوای نەوت و ڕەگەزنامە دابەشدەکرێت.

دەسپێکردنى دابەشکردنى موچە لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە هاوکات بوو لەگەڵ رەزامەندى حکومەتى عێراق لەسەر ناردنى ٢٠٠ ملیارەکەى بەغدا بۆ هەرێمى کوردستان.

رۆژی پێنجشەممە، فارس عیسا نوێنەری حکومەتی هەرێم لەبەغدا بەئێن ئاڕتی راگەیاند:"بەغدا رەزامەندی داوە لەسەر ناردنی ٢٠٠ ملیار دیناری ئەم مانگە بۆ هەرێمی کوردستان".













گەلەری