سەردێڕ:

چەند کۆچبەرێکى کورد لەم وڵاتە گیریان خواردووە

AM:08:34:27/09/2021

6264 جار خوێندراوەتەوە

شەپۆلەکانى دەریا رێڕەوى کۆچى چەند کۆچبەرێکى کورد دەگۆڕێت و لەبرى گەیاندنیان بە وڵاتى ئیتاڵیا لە وڵاتى لیبیا دەگیرسێنەوە و لەئێستادا داواى بەهاناوەچوون دەکەن.


پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى لە لەندەن رایگەیاند "ئەو چەند کۆچبەرە کوردە بەنیازبوون لە کەناراوەکانى تورکیاوە بەڕێ بکەون بۆ وڵاتى ئیتاڵیا، بەڵام شەپۆلى دەریا رێڕەوى کۆچەکەیان دەگۆڕێت و لە وڵاتى لیبیا دەگیرسێنەوە".

باوکى یەکێک لە کۆچبەرەکان هەواڵەکەى بۆ ئێن ئاڕ تى پشتڕاستکردەوە و ئاماژەى بەوە کرد "بەرەبەیانى ئەمڕۆ دووشەممە، کوڕەکەى پەیوەندى پێوە کردووە و وتویەتى "ئێمە سەلامەتین بەهۆى شەپۆلێکى زۆرى دەریاوە رێگامان لێ هەڵە بوو و لە ئێستادا لەوڵاتى لیبیا گیرساوینەتەوە".

وتیشى "لە رۆژى یەکشەممەى رابردووەوە لە ئەستەنبوڵەوە بەڕێکەوتووین و دواى ٧ رۆژ لە وڵاتى لیبیا گیرساینەوە".

 

 ژیان مۆبێرگ، لەندەن













گەلەری