سەردێڕ:

نرخی نەوت ٧٩ دۆلاری تێپەڕاند

AM:08:10:27/09/2021

3020 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی بە ٧٩ دۆلار و ٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بەدوێنێ، نرخی یەک بەرمیل نەوت دۆلارێک و ٦١ سەنت بەرزبووەتەوە.


ھاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٤ دۆلار و ٩٥سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەرزترین ئاستی بەھای نەوتی خاوی برێنت لەساڵی ٢٠١٨ تۆمارکرا کە ٧٦ دۆلار و ٤١ سەنت بوو.
بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
ھاوکات ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵی عیراقییە ئاماژەی بە بەردەوامبوونی ھەناردەی زیاتری نەوتی عێراق کرد بە ڕێژەی ٤٠٠ ھەزار بەرمیلی مانگانە و وتیشی "ھەوڵێکی نێودەوڵەتی لەئارادایە بۆ ھێشتنەوەی نرخی بەرمیلێک نەوت لە دەوروبەری ٧٠ دۆلار".













گەلەری