سەردێڕ:

دوایین زانیاری لەبارەی دابەزینی نرخی دۆلارەوە

PM:11:22:26/09/2021

29920 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، "تا کۆتایی ساڵ ناردنی ٢٠٠ ملیارەکە بەردەوام دەبێت"، دەشڵێت، "پێموانییە جارێکی دیکە نرخی دۆلار ھاوشێوەی رابردوو دابەزێتەوە."


شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لە پانۆرامای ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، "بەپێی لێدوانی فەرمی حکومەتی عێراق ناردنی ٢٠٠ ملیارەکە بەردەوام دەبێت و حکومەت لەگەڵ دابەشکردنی موچەی وەزارەتەکانی خۆی ٢٠٠ ملیارەکەش دەنیرێت."

لەبارەی بەردەوامی ناردنی ٢٠٠ ملیارەکەوە راشیگەیاند، "تا کۆتایی ساڵ ناردنی ٢٠٠ ملیارەکە بەردەوام دەبێت."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە داهاتوودا پێدەچێت ئەگەر رێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت پشکی هەرێمی کوردستان لەو ٢٠٠ ملیارە زیاتر بێت."

لە ماوەی رابردوودا، حکومەتی عێراق بڕیاریدا مانگانە ٢٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت، بەڵام تا ئێستا پارەی ئەم مانگەی بۆ هەرێ.

وتووشییەتی، "لەلایەن ھاوڵاتییانەوە فشارێکی زۆر لەسەر حکومەتی عێراق ھەیە بۆ دابەزینی نرخی دۆلار، بەڵام پێموانییە جارێکی دیکە نرخی دۆلار ھاوشێوەی رابردوو دابەزێتەوە."

باسی لەوەشکردووە، "حکومەتی عێراق زۆر سودی لە بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار بینیوە چونکە عێراق نەوت بە دۆلار دەفرۆشێت."

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوودا، بە بڕیاڕێکی حکومەتی عێراقی، بانکی ناوەندی نرخی هەر دۆلارێکی ئەمریکی بۆ ١٤٥٠ دینار بەرزکردەوە و جێگیری کرد.


 













گەلەری