سەردێڕ:

بۆچی کۆمسیۆن پاداشتی ئەو کەسانە دەکات کە کارتەکانیان وەردەگرنەوە؟

PM:09:19:26/09/2021

12328 جار خوێندراوەتەوە

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بڕیاری پاداشتکردنی ئەو کەسانەی کە کارتەکانیان وەردەگرنەوە بۆ هاندانی هاوڵاتیانە، کە لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە کارتی دەنگدان لە ناوەندەکانیان ماونەتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، عیماد جەمیل بەپرسی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، دەیانەوێت لە رێگەی پاداشتەوە هانی هاوڵاتییان بدەن، کارتەکانیان وەرگرنەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئێستادا زیاتر لە دوو ملیۆن و ٦٦٠ هەزار کارتییان ناردووەتە پارێزگاکان بۆ دابەشکردنیان بەسەر هاوڵاتیاندا و لە رێگەی حکومەتەوە داوادەکەن کارتەکانیان وەرگرنەوە.

باسی لەوەشکردووە، زۆربەی هاوڵاتیان زانیاریەکانیان لە رێگەی تیمی گەڕۆکەوە نوێکردوەتەوە و ئەو هاوڵاتییەشی نازانێت لە کوێ کارتەکەی نوێکردوەتەوە پێویستە سەردانی نزیکترین ناوەند بکەن بۆ وەرگرتنەوەی یاخود بە دواداچوونی.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی عێراق رایگەیاند، "حکومەتی عێراق بڕە پارەیەک بۆ هەر دەنگدەرێک تەرخان دەکات ئەگەر کارتە ئەلیکرۆنییەکەی دەنگدانی وەربگرێتەوە بۆ ئەوەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا بکات."

ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارە لە رۆژی ١٠ تشرینی دووەمی ئەمساڵدا، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و تیایدا، هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دڵنیایی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دەکەنەوە.








گەلەری