به‌پێی راپرسییه‌كانی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردنی گشتی ئه‌ڵمانیادا، پارته‌كانی (CDU/CSU) و پارتی سۆشیاڵ دیموكرات یه‌كی ٪٢٥ی ده‌نگه‌كانیان بردووه‌ته‌وه.
لەو بارەیەوە، لاشێت كاندیدی (CDU/CSU) بۆ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا رایگەیاند، "ئه‌وه‌ی له تواناماندا بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هاوپه‌یمانی به رابه‌رایه‌تی پارته‌كانی یه‌كێتی كریستیان."
شۆڵزی كاندیدی پارتی سۆشیاڵ دیموكراتیش بۆ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا
ئەوەی خستووەتەڕوو، "گه‌له‌كه‌مان ده‌یه‌وێت ئۆلاف شۆڵز وه‌ك راوێژكار ببینێت."
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەڵمانیا بنکەکانی دەنگدان بەڕووی زیاتر
لە ٦٠ ملیۆن دەنگدەر بۆ ھەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمان و راوێژکاری داھاتووی ئەو وڵاتە
کرانەوە.
بەگوێرەی پێشبینیەکان، لەچەند مانگی داھاتوودا بە ئامانجی
پێک‌ھێنانی حکومەتی نوێ دانوستان و گفتوگۆکان لە نێو لایەنەکاندا دەست پێدەکات.
هاوکات، لە کۆتا کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنگرانی پارتەکەی،
ئەنجێلا مێرکڵی تەمەن ٦٧ ساڵ و راوێژکاری ئێستای ئەڵمانیا، داوای لەدەنگدەرانی وڵاتەکەی
کرد لە پێناو داھاتووی وڵات‌دا، دەنگەکانیان بە ئەرمین لاشیت بدەن.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەنجێلا مێرکڵ ماوەی ١٦ ساڵە راوێژکاری
ئەڵمانیایە و بەھۆی بەھێزی و ئەو دەستکەوتانەی بەدەستی ھێناوە بۆ وڵاتەکەی نازناوی
"خانمی پۆڵاینی" بەدەستھێناوە.