PM:04:18:18/09/2023
2620 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ بە دیجیتاڵ میدیایی ئێن ئار تی رایگەیاند، مافێکی دەستوری هەڵەبجەیە بکرێتە پارێزگا چونکە ئامادەیی بون بە پارێزگای تێدایە، دەشڵێت" ناکرێت هەڵەبجە بکرێتە پرسێکی سیاسی".
سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە لێدوانێکیدا بۆ ئێن ئار تی راگەیاند، مافێکی دەستوری هەڵەبجەیە کە بکرێتە پارێزگا و ئامادەیی بون بە پارێزگای هەیەو وابڕیاریشە سبەی دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بە پارێزگابونی هەڵەبجە بدرێت .
ئاماژەی بەوەشکرد، ناکرێت هەڵەبجە بکرێتە پرسێکی سیاسی لایەنە سیاسیەکان،
دەشڵێت" چەند ساڵێکە هەوڵی بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە دەدرێت و پێوسیتە لایەنە
سیاسیەکان نەیەنەوە دانیشتنەکانی پەرلەمان تا پرسی هەڵەبجە دەکرێتە برگەی دانیشتنەکانی
پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبونی حەلبوسی".
ڕۆژی ١٣ی ئادار ئەنجومەنی وەزیران پرۆژە یاسای بە پارێزگا بوونی هەڵەبجەی پەسەند
كرد، دواتر ڕەوانەی پەرلەمانی كراو بڕیاریش بوو ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لەكۆبوونەوەی
ئاسایی خۆیدا خۆێندنەوە بۆ پەسەندكردنی پرۆژە یاساكە بكات بەڵام بەهۆی ئەوەی
ژمارەیەک لەپەرلەمانتارانی دەوڵەتە یاسا داوایانکردوە لەگەڵ هەڵەبجە تەلەعفەریش
بکرێتە پارێزگادانیشتنەکە بۆ سبەی دواخرا.
گۆران عەبدوڵا- بەغداد