بانكی ناوه‌ندی عێراق بڕی ٢١٥ ملیۆن دۆلاری خستنه بازاڕەوە و فرۆشتنی دۆلاری به‌رزكرده‌وه و وەکو هه‌نگاوێک بۆ دابەزاندنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراق.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی ٢١٥ ملیۆن دۆلار و ١٣١ هه‌زار و ٨٥٥ دۆلاری بازاڕه‌وە.
هاوکات، میدیاکانی عێراق ئاماژە بەوە دەکەن، بانکی ناوەندی
به‌م هه‌نگاوه‌ی ئاستی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ١٤،٣٦٪ به‌رزكردوه‌ته‌وه و هه‌ر ١٠٠ دۆلارشی
به ١٤٦ هەزار دینار فرۆشتووه.
باس لەوەش دەکەن، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، بڕی فرۆشتنی
دۆلار گەیشتووەتە ١٨٨ ملیۆن و ٤٩٩ هەزار و ٢٠٨ دۆلار.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی
رابردوودا، بە بڕیارێکی حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو
بەرزبووەوە و هەر ١٠٠ دۆلارێك بە ١٤٥ هەزار دینار بۆ بانکەکان جێگیرکرا.
پسپۆرانی ئابوری لەو باوەڕەدان، بەرزکردنەوەی رێژەی فرۆشتنی
دۆلار لە فرۆشتنی ئاشکرادا لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە، بەشدارییەکی بەرچاو دەکات
لە کۆنترۆڵکردن و دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار.