سەردێڕ:

داعش ھێرشی کرد و کوژراو و بریندار ھەیە

AM:08:18:26/09/2021

42764 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی پارێزگای دیالە رایگەیاند، لە ئەنجامی ھێرشێکی چەکدارانی داعش بۆسەر پارێزگاکە سێ ھاوڵاتی کوژران و ئەفسەرێک بریندار بوو.


ئەمرۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دیالە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، چەکدارانی داعش شەوی رابردوو کاتژمێر ١١ی شەو لە گوندی حەدلئەخزەر لە ناحیەی گەیارەی سەربە قەزای بەعقوبە بە بار ھەڵگرێکی جۆری لۆری ھێرشێکیان ئەنجامدا.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بارھەڵگرەکە بۆمبی چێنراوی لێبەستراوە و تەقیوەتەوە. 
لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، لەکاتی گەیشتنی بارھەڵگرەکە بە شوێنی رووداوەکە، ھاوڵاتییان و ھێزە ئەمنییەکان لێی نزیکبوونەتەوە، لە دوورەوە قەناس بەدەستەکانی داعش تەقەیان لە ھاوڵاتییان و ھێزە ئەمنییەکان کردووە و بە ھۆیەوە سێ ھاوڵاتی کوژراون و ئەفسەرێکیش لەبەشی پۆلیسی گەیارە برینداربووە. 
ھەرچەندە لەساڵی ٢٠١٧ حکومەتی عێراق کۆتاییھاتنی داعشی راگەیاند، بەڵام ناو بە ناو چەکدارانی سەر بەو گروپە ھێرش دەکەنە سەر ھێزە ئەمنییەکان و ھاوڵاتیان، لە ماوەی رابردووشدا ھێرشەکانیان زیاتر کردووە.

کـ ، ئـ












گەلەری