سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ژنە پەرلەمانتارێک منداڵە ساواکەی بردووەتە ناو هۆڵی پەرلەمان

PM:11:44:25/09/2021

9868 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی پارتی کرێکارانی بەریتانیا بە ناوی ستێلا کریاسی منداڵە ساواکەی بردووەتە ناو هۆڵی پەرلەمانی وڵاتەکەی وەک پشتڕاستکردنەوەیەک بۆ نەبوونی پشتگیری بۆ تازە دایکەکان و لە دانیشتنەکەدا قسەی لەبارەی پاراستنی مافی ئەو دایکانەوە کرد کە خاوەنی منداڵی ساوان.


وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت منداڵەکە بە سنگی ستێلاوەیە و ئەوەی بۆیە کردووە وەک هێمایەک بۆ گەڕاندنەوەی دایکان بۆ کارەکانیان، ستێلا لە میانەی قسەکانیدا داوای لە سەرۆکی پەرلەمانی بەریتانیا کرد بۆ ئەوەی شتێک بکات لەو بارەیەوە.

پەرلەمانتارەکە ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە مۆڵەتی دایکایەتی بدرێت بە دایکان و کار ئاسانییان بۆ بکرێت، لە بەرامبەردا سەرۆکی پەرلەمان سوپاسی پەرلەمانتارەکەی کرد و دەستخۆشی لێکرد بەهۆی هەڵوێستەکەیەوە و باسی لەوەکرد، ئەوە دەخەنە دەنگدانەوە بۆ ئەوەی بزانن خەڵکی چۆنیان پێباشە و وتیشی، لەگەڵ قسەکانی پەرلەمانتارەکەدا هاوڕایە و قسەکانی هاوتەریبن لەگەڵ یاسادا.



 
 












گەلەری